هەرێم نیوز
مارك ساڤایا نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى عێراق له په‌یامێكدا رایدەگەیەنێت، "ئه‌مه‌ریكا پشتیوانى له عێراقێك ده‌كات، ده‌بێ خاڵى بێت له میلیشیاكان".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، مارك ساڤایا لە پەیامێکدا رایگەیاند "ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت كه خاڵى بێت له میلیشیاكان".
ئاماژە بەوەشدا. "ئاینده‌ى عێراق گه‌ش ده‌بێت له سایه‌ى گه‌له به‌هره‌مه‌ند و زیندووه‌كه‌ى، كه ده‌رامه‌تێكى زۆر به به‌هایه له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كدا. له‌م ساڵانه‌ى دواییدا عێراق پێشكه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه، كاتێك خۆى ئاماده ده‌كات بۆ قۆناغێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه له كاروانی دیموكراسیدا، ده‌بێت پارێزگارى له‌و هه‌وڵه بكه‌ین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق ده‌بێت كه به‌ره‌و پێش ده‌چێت، ده‌بێت به‌هێز بێت و سه‌ربه‌خۆ بێت و خاڵى بێت له‌و میلیشیانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى پشتیوانى ده‌كرێن".