دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

داعش لەناوچەیەکی کوردستان بە‌هێزبوەتەوە

هەرێم نیوز 

رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، چەکدارانی داعش سودیان لەکشانەوەی سوپای ئەمریکا لەچەند ناوچەیەکی سوریا بینیوە و لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن.

رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لەراپۆرتێكدا کە لەزاری فەرماندە سەربازییەكانی هەسەدە بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە،" تەنیا لە ماوەی مانگی ئایاری رابردودا چەكدارانی داعش 20 هێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی هەسەدە، بەهۆیەوە 10 ئەندامی هەسەدە شەهیدبون و 15ی دیكەش برینداربون ".

فەرماندەکەی هەسەدە دەڵێت،  دوای دەركردن و لەناوبردنی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2019، ئەمە یەكەمجارە داعش بەم جۆرە بەهێزییە دەبیننەوە.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، چەكدارانی داعش لە هێرشەكانی ئەم دواییانەدا شێوازی پەلاماردانەكانیان گۆڕیوە و پشت بە شانەی نوستوی بچوك دەبەستن و بۆسە دادەنێن و بۆمبی چێنراو لەسەر رێگەكان دادەنێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP