هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی دزینی(١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دۆلار ٤ تۆمەتبار دەستگیردەکات.
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ٢٠٢٥/١٠/٤ لەیەکێک لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی ١٠٠،٠٠٠ سەد هەزار دۆلار لەماڵێک دزرا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکرد و لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا چوار تۆمەتباری ڕووداوەکەی دەستگیرکرد.
ئاسایش دەڵێت، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی بەماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.