دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی حکومەت: ڕێگای هەولێر - کۆیە بەڵێنێکی دیکەیە بە خەڵکمان داوە و جێبەجێمان کردووە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتی بەسەرکردنەوەی ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیە ڕایگەیاند، "ئەمە بەڵێنێکی دیکەیە بە خەڵکمان داوە و جێبەجێمان کردووە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کارەکانی ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیەی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاوی بە سەرپەرشیارانی پڕۆژەکە کەوت و لە دوایین پێشکەوتنەکانی پرۆژەکەی کۆڵییەوە و ڕایگەیاند: دووسایدی هەولێر-کۆیە بەڵێنێکی دیکەیە بە خەڵکمان دابوو، سوپاس بۆ خوا جێبەجێمان کرد. ڕێگا دووسایدەکە بە کواڵێتیییەکی باش دروست دەکرێت و کۆمپانیایەکی ناوخۆیی جێبەجێی دەکات، توانیوویانە کاری زۆر باش بکەن.

دووسایدی هەولێر- کۆیە پڕۆژەیەكی ستراتیژی و گرنگی ڕێگەوبانی سنووری پارێزگای هەولێرە و بە گوژمەی 560 ملیار و 443 ملیۆن دینار، لەلایەن كۆمپانیاى ئوزان بە درێژيی 37 كیلۆمەتر كاری تێدا دەكرێت و ڕێگەکە، سێ لەین ڕۆیشتن و سێ لەین هاتنە و پانی هەر لەینێکی 12مەترە. هەروەها 6 ئۆڤەر پاس، 5 ژێر پرد و پردێکی گەورەی بە درێژی 250 مەتری تێدایە، جگە لە دروستکردنی 160 ئاوبڕی کۆنکرێتی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP