هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان-ی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکى گرنگى سنوورى هەولێره و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکومەت وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە ، جەختیشی لە گرنگیی تەواوبوونی لە کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە.
درێژیی شەقامەكە 15 كیلۆمەترە و پانی هەر سایدێك زیاتر لە 10 مەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەكی و ڕێڕەوێكی فریاگوزاریی دەبێت، كە لە كۆتایی شەقامی كەسنەزان دەست پێ دەكات و لە دەربەندی گۆمەسپان كۆتایی دێت.
پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێكدێت.