هەرێم نیوز
کەشناسیی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێت.
بەپێی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویە بەرزەکان .
پلەکانی گەرماش نزیک دهبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
سبەى شەممە ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی