دواین هەواڵ

کلتور‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بەرەنگاربوونەوەی ڤیڤیانسە

فیلمێکی کۆمەلایەتی ئیسرائیلیە لەساڵی ٢٠١٥ وە بەرهەم هاتووە

سدیق عەزیز

کاتێک ئەم فیلمە ئیسرائیلەیە دەبینیت ،دەگەیتە ئەو بڕواییەی کە هەموو دینە ئاسمانیەکان یەک تێروانین و یەک جۆر مافیان داوە بە ژن، لە روانگەی دینەکانەوە پیاو هەمیشە خاوەن بڕیارو خاوەن دەسەڵاتی ڕەهابووە. ئەم فیلمە باس لە ژیانی کۆمەلایەتی و پەویەندی نیوان ژن و مێردێکی یەهودی دەکات، ڤیڤیانسە ناوی کارەکتەری سەرکی فیلمەکەیە ، کە وەک ژنێک کێشەی لەگەڵ مێردەیەکیدا هەیەوە دەیەوێت بە ڕیگایەیکی یاسایی لێجیابێتەوە. ئەم ژنە کێشەی زۆری لەگەڵ مێردەکەیدا هەیوە و داوای جیابونەوە لە میردەکەی دەکات ،نایەوێت وەک ژن و میردایەتی پیکەوە بژین،بەڵام لەبەر ئەوەی لە ترادیشیۆن ویاسای ئیسرائیلدا دەبێت پیاو بڕیاری جیابونەوەبدات ،تا پیاوەکە قبوڵی جیابونەوەکە نەکات ،ئەو ئافرەتە هەرچیەک بکات هەر وابەستەی ئەو پیاوەیە . کیشەی ئەم ژن و پیاوە لە مەحکمە نزیک بە دەیان جەلسە دەخایەنێت ،نیوان هەر جەلسیەک لە دوو مانگ بۆ شەش مانگ پێدەچێت ، هەموو دانیشتەنەکان مەحکەمە و سەرجەم ئەو کاتانەی بە کارییان هێناوە نزیک دەبێتەوە لە چوار ساڵ.

واتە بڕیاری کۆتایی جیابوونەوە چوار ساڵی پێدەچێت.لە هەموو دانیشتنێکی دادگادا بە درێژی وردەکاریەوە دادوەرەکان گوێیان لە ژنەکە دەگرد ، بەڵام لە دواساتدا ڕوویان دەکردە پیاوەکە، ئایا بڕیاری جیابونەوە دەدات یان نە، دوا قسەی مێردەکەی نەخێر بوو ، بۆیە جارێکی دیکە دادگا داوای دواخستنی دانیشتنەکەی دەکرد بۆ کاتێکی تر.

سحری دەرهێنان :  دەرهێنەر بە دریژای سەعاتێک و ٤٥ دەقیقە تەنها یەک لۆکەیشن و یەک شوێن بەکار دەهێنێت کە ئەویش ژووری مەحکەمەیە ،بە دریژای ئەو زمەنە تەنها دوو بۆ سێ لەقتەی تێدایە کە خەڵكی لە سالۆنی چاوەروانیندا دانیشتوون ،ئەو لەقتانەش لە چەند سانیەک تێپەرناکات. سەرسامی من بۆ ئەم دەرهێنەرە لە رادەبەدرە،کە ئەو هەموو زەمەنە بینەر بەدیار یەک ژوورەوە دادەنیشیت،بەبێ ئەوەی بینەر بۆساتێک هەست بە بیزاری بکات،بەڵکو بینەر خەریکە دڵی بتەقەێت تابزانیت ئەمە کیشیە بەچی دەگات و چۆن دەکەوێتەوە. ئەکتەرەکان بەشیوەیەکی ئەفسونای دەوریان دەبینی ، ئاکتین لە ئاستێکی زۆر باڵادابوو ، لە پاڵاوەنی فیلمەکەوە تا بچوکترین ئەکتەر کە وەک کۆمبارسێک دەردەکەوت.

بە درێژای یەک سەعات و چل و پینج دەقە ئەم فیلەمە پڕ بوو لە تەشویق و ڕاکێشانی بینەر سات لەدوای سات ، بینەران هەمیشە لە چاوەڕوانی و دڵە ڕوکێدا بوون کە ئەم دانیشتنەی دادگا ڕووداوەکان بەرەوکوێ دەبات..

دواجار پیاوەکە بریار دەدات دەلاقی بدات و ئازادی کات ،،ئیمە وەک ببینەر دەگەشێنەوە و هەمووشمان لایەنگری ژنەکەین بەڵام ئەوکاتەی هەرودووکاین لەبەر دەم قازیدا وەستاون و ،دەبێت پیاوەکە لەدوای قازیەکەوە ئەو ووتانە بڵێتەوە کە قازی دەیڵێت ،کە دەگاتە ئەو بڕگەییەی کە دەبێت بەژنەکە بڵێت کە تۆ ئازادی لەگەڵ هەرپیاوێکی تردا بژیت، میردەکەی دەوەستێت هیچ ناڵیت، ژنە لێدەپاریتەوە بەس ئەوەبڵێت ،بەلام مێردەکەی نایڵێت، ژنە شیت دەبیت هاواردەکات وماندەگڕیت تا تا لە هۆڵی دادگا نەچیتە دەروە بەلام بەزۆر دەیبەنەوە دەرەوە. دوای سێ مانگ کە جەلسیەکەی تریان هەیە ،پیاوەکە لە فرسەتێکدا لە هۆڵی چاوەروانی بەژنەکەی دەڵێت تەلاقتت دەدەم، بەلام وەعدم بەیتێ لەگەڵ هیچ پیاوێکی تردانەبیت وشونەکەیەتەوە، ژنەکە رازی دەبێت ،بەلام دوا لەقتەی فیلەمەکە ،کامیرا تەنها قاچی ژنەکە نیشان دەدات کە دەچێتە هەمان هۆلی مەحکەمەوە، بەلام بینەر نازانێت ئایا پیاوەکە تەلاقی دەدات یان دووبارە پەشیمان دەبیتەوە.

دەرهێنەر پرسیارێکی گەورە لای بینەر بەجێدە‌یڵیت. کە ئەم فیلەمە دەبینیت و تێدەگەیت کە یاسای ئیسرائیلی بۆ خودی هاووڵاتی بە بەڕەگەز یەهودی ئاوا سار دو بێ خەم بێت بۆ جیابونەوەی ژن میردێک لەیەکتری ،ئەی دەبێت بۆ دانوسانی ئاشتی لەگەڵ عەرب کە چارەنوسی هەموو یەهودیەکانی پێوەبەندە . دەبێت چەند ساردبێت و چەند بخایەنێت و چەند ساڵیتری پێبچێت؟



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP