هەرێم نیوز
مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، پێشنیازێكی ئەمریكایان بۆ دروستكردنی هێزێكی هاوبەش لەگەڵ دیمەشق لە دژی داعش قبوڵكردوە، هەروەها لەگەڵ دیمەشق ڕیككەوتون بۆ گەڕاندنەوە ئاوارەكات و با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ، ئەمشەو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیاری کرد کە ئێمە و دیمەشق هێزێکی هاوبەش لە دژی داعش دروستبكەیت و پێشنیارەکانی ئەمریکامان قبوڵ کرد، چونكە دەمانەوێت شەڕی داعش لەسەر ئاستی سوریا بکرێت.
دەشڵێت، "ڕەنگە بەمزوانە دیمەشق، لەگەڵ ئێمە بەشداری شەڕ لە دژی داعش بکات، چونكە یەکێک لە مەرجەکانی هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا، بەشداری دیمەشقە لە شەڕی داعش".
مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كرایە با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. هەروەها كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گیرێ سپی دەکەین.
ئەوەشیخستەڕو، ڕێککەوتنی گشتی لەبوارەکانی سەربازی و ئەمنیدا هەیە، بەڵام وردەکارییەکان ماون كە بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، هاوشێوەی هێزەکانی هەسەدە، ئاسایشی ڕۆژاڤاش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا.
مەزڵوم عەبدی، لەبارەی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب باسی لەوەشكرد، "سڵاو لە خۆڕاگری گەل و هێزەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، پرسی ئەو دو گەڕەكە لە پرەنسە سەرەكیەكانی ئێمەیە و ئەمریکا و هێزەكانی هاوپەیمانانیش نیگەرانن لە دۆخی شێخ مەقسود