دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو تۆمەتبار بە 45 مسقاڵ زێڕ و بڕێک پارەوە دەستگیرکران

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیکردن، لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی بازیان بەهاوکاری نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان دوو تۆمەتبار دەستگیركران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕوونی کردەوە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بازیان سکاڵای تۆمارکرد کە 45 مسقاڵ زێڕ و دوو ملیۆن و 400 هەزار دیناری لێ دزراوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بازیان بە هاوکاری نووسینگەی ڕۆژهەڵاتی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.

پۆلیس ڕایگەیاند: دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ج، ح، ک) لەدایکبووی 1970 و (س، ح، ف) لەدایکبووی 1984 دەستگیر بکرێن. هەردوو تۆمەتبار پیشەیان دەرۆزەکارە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، زێڕە دزراوەکە دەستی بەسەردا گیراوەتەوە و لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادا ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP