هەرێم نیوز
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی 12ـی ئامادەیی بەردەوامە، دەشڵیت، هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دورە لەڕاستییەوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، تائێستا کارکرن لەسەر ئەنجامەکانی دەرچوانی 12ـی ئامادەیی بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامەو کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیارینەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی تەواوبونی پرۆسەکە هەمولایەک لەسەر کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین ئاگاداردەکەینەوە، بۆیە هەر هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بڵاودەکرێتەوە لەبارەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلاین دورە لەڕاستییەوە.
داواش لەدەرچوان دەکات، بۆ وەرگرتنی هەواڵی راست لەبارەی کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان چاویان لەسەر ماڵپەڕو پەیجی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بێت.