دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

کەرکووک؛ بەپەلە دامەزراندنی زیاتر لە 7 هەزار کەس ڕادەگەیەنرێت

هەرێم نیوز 

ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دامەزراندنی زیاتر لە 7 هەزار کەس لە پارێزگای کەرکووک ڕابگەیەنرێت.

عەبدوڵڵا میروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2-10-2025، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا کردنەوەی دەرگەی دامەزراندن بۆ 7 هەزار و 304 کەس بەشێوەی گرێبەست ڕابگەیەنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی رێکارەکان، ئەو کەسانەی داوای دامەزراندن دەکەن، لە رێگەی بەستەرێکی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییەکانیان پێشکێش دەکەن و بەگوێرەی پێوەرەکان وەردەگیرێن، هەروەها هەوڵدەدرێت رەچاوی هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک بکرێت.

بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتیی سێ ساڵەی عێراق، پشکی کەرکووک لە دامەزراندنی 150 هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست، 7 هەزار و 304 کەسە، کە جگە لە کەرتی پەروەردە، سەرجەم کەرتەکانی دیکە دەگرێتەوە.

بۆ وەرگرتن چەند پێوەرێک دانراون، لەوانە؛ پێویستیی دامەزراوەکان و رێژەی دانیشتووانی قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP