دواین هەواڵ

کلتور‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆمانی ماڵی پشیلەکان

ڕۆمانی ماڵی پشیلەکان
نووسینی : هیوا قادر
 ڕۆمان پێویستیەکی ڕوحی و دەرونیە، ڕۆمان دەمانباتە ناو ژیانێکی ترو واقیعێکی ترە وە، کە ئێمە پێی ئاشنانین .
ماڵی پشیلەکان ڕۆمانێکی پر چێژوو ، پڕو خەیاڵ و پڕ ڕووداوی وردوو  کاریگەریە. دیوێکی  تری ئەم ڕۆمانە قسەکردنە لەسەر جوانیەکانی ئاژەڵ دۆستی.
ئەم ڕۆمانە ئەگەر بە زمانی ئینگلیزی یان سویدی بنوسرایە سەداو دەنگادەنەوەیکی یەکجار زۆری دەبوو، لەبەر ئەوەی کەش و ئەتمۆسفیری ڕۆمانەکە زیاتر نزیکە لە کەشێکی ئەوروپیە، تایبەت بە پەویوەندی نێوان مڕۆڤ و ئاژەلەکان.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ئەم ڕۆمانە لە ناو مەکتەبەکەمدایە، چەند جارێکیش دەستمداوەتێ ،نەختێک سەیرمکردوەو پاشان  دامناوەتەوە،ڕۆمان وەک پێوسیتیەکە .هەم ڕووح داوای دەکات و ئەم لایەنی دەرونی .من وا هەست دەکەم کە لە هەندیك سات و کاتدا مێشک و ڕووح و هەست   داوەدەکات کە خوێندنەوەی  ڕۆمانێک پێویستە بۆ چوونە ناو ژیانێکی ترو واقیعێکی ترە ، بۆ من وایە بەڵام دەشی بۆ کەسیكی دیکە وانەبێت. بۆ من خوێندنەوەی شانۆگەریەک یان لێکولێنەوەی ڕەخنەیەکی شانۆیی لە پێشترە وەک لە خوێندوەی دیوانێکی شعری یان ڕۆمانێک . هەندێک جار کە ڕۆمانێکی تازەم لانیە، چەند بەشیک لە ڕۆمانەکانی ترم دەخوێنمەوە کە پێشتر خوێنراونەتەوە، بەڵام وەک لایەنی ئاسودەبوننی ڕووح و چوونە ناو دنیایەکی ترەوە بۆ زەمەنێک چێژ بەخش دەبێت
ئەم ڕۆمانەی کاک هیوا ،تەواو دایبڕاندم لەم دنیایە ناشرینەی  ئەمرۆکە هەمووشتێک تێیدا بێ بەهایە.چوومە ناو دنیایەکەوە کە ژیان لەگەڵ ئاژەلەکاندا جوانترو بە بەهاترە بۆ ئاسودەبوونی ڕوح.
کوردێکی پەنا بەر لە سوید ، بە هۆی شەڕێکەوە لەگەڵ تورکێکی ڕەگەز پەرست ،مانگێک زیندانی وەردەگرێت، بەڵام لە باتی ئەوەی بچێتە زیندانەوە ، ئەتوانێت مانگێک بە خۆبەخش لە شوێنێک کە تایبتە بە خزمەتکردن و پاراستنی پشیلە کاربکات.

 

نووسینی: عەزیز سدیق



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP