هەرێم نیوز
ئەڵمانیا، فەرەنسا و بەریتانیا دوای دیداریان لەگەڵ عەباس عێراقچی ڕایانگەیاند، داوایان لە ئێران کردووە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بەرگری لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران کرد
خامنەیی بەرگری لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاکی ئێران کرد و وتی کە شتێکی لەو جۆرە “زانست”ە و “بە بۆردومان لەناو ناچێت”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: سێ وڵاتی ئەوووپایی و یەکێتی ئەوروپا داوایان لە ئێران کرد کە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، ئەگەر نەڵێین چەند کاتژمێری داهاتوو، هەنگاوی کرداریی هەڵبگرێت، بۆ ئەوەی نیگەرانییە لەمێژینەکانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی چارەسەر بکات.
ئەڵمانیا دەڵێت: ئەم هەنگاوانە بریتین لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمەریکا و ڕێگەدان بە دەزگای نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ گەیشتن بە هەموو شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەپێی بەڵێنەکانی.
ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تەنانەت ئەگەر سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەڕێنەوە و بسەپێنرێن، دەرگای دانوستان بەڕووی ئێراندا کراوە دەبێت. ئێمە زۆر نزیکین لە جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران.