دواین هەواڵ

عێراق‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا: "سەندنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران لە شیعەکان وەك خەونی شەیتانە بە بەهەشتەوە"

هەرێم نیوز

عەلی موسەوی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەوەی ئێستا لە عێراق و ناوچەکە روودەدات، بەشێکە لە پرۆژەی ئیسرائیلی گەورە.

موسەوی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "سۆمەریە نیوز" وتی: پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ دوو سەد ساڵی داهاتوو لە دەستی پێکهاتەی شیعەدا دەمێنێتەوە، وەرگرتنی لێیان خەونێکی مەحاڵەو وەک خەونی شەیتان وایە بە بەهەشتەوە.

موسەوی ئاماژەی بەوەشكرد: بە هەموو توانامانەوە هەوڵ دەدەین بۆ گەڕانەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، بەو پێیەی هێشتا خەڵک پێی دەڵێن "باوكى خێرو بەرەكەت" بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ساڵانی دەسەڵاتيدا پێشكەشی كردووە.

راشیگەیاند:چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوەو دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، جا بە یەک لیست یان چەند لیستێک بچێتە هەڵبژاردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP