دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمیسیۆنی سوری بۆ ونبووەکان؛ لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد زیاتر لە 300 هەزار کەس بێسەروشوێن بوون

هەرێم نیوز

کۆمیسیۆنی سوریا بۆ ونبووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەددا بێسەروشوێن بوون، لە 300 هەزار کەسی تێپەڕاندبێت.

ڕاپۆرتەکە ئەو ماوەیەی لە ساڵی 1970، سەرەتای دەسەڵاتی حافز ئەسەدەوە تا ڕووخانی بەشار ئەسەد لە ساڵی 2024 تاوتوێ کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ساڵی 2010ەوە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، ڕژێمی ئەسەد پەنای بۆ سەرکوتکردنی بەربڵاو بردووە و هەزاران خۆپیشاندەر و کەسی مەدەنی و چالاکوانی سیاسی کوشتووە، زیندانی کردووە، یان بە زۆر بێسەروشوێن کردووە.

هەروەها کۆمیسیۆن دۆزینەوەی زیاتر لە 63 گۆڕی بەکۆمەڵ لە ناوچە جیاجیاکانی سوریای ڕاگەیاند کە بەشێک لەو تاوانانە ئاشکرا دەکات کە ئەم ڕژێمە ئەنجامی داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP