دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: کاتکوشتنم ناوێت و دەمەوێت جەنگ کۆتایی بێت

هەرێم نیوز 

دۆناڵد ترەمپ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی فۆکس نیوز لەبارەى هەنگاوەکانى  دواى کۆبونەوەکەى شەوى ڕابردوو قسەیکرد، هەروەها داوای نوێکاری لە سەرۆکی ئەمریکا کرا سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی کە ڤلادیمێر پوتین و ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی تێیدا بەشداربن.

لەبەشێکى قسەکانیدا دۆناڵد ترەمپ پسەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دوێنێ تەلەفۆنی بۆ پوتین کردووە و هیوادارە ڕەفتاری سەرۆکی ڕووسیا "باش بێت". ترەمپ دەشڵێت، ئەگەر نا، ئەوا "دۆخێکی سەخت" دەبێت.

ترەمپ ئەوەشى خستەڕوو، ئۆکراین خاکی زۆری دەستدەکەوێتەوە فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا دەیانەوێت سەرباز لە ئۆکراین جێگیربکرێت وەک بەشێک لە گرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراین.

ناوبراو جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، کە کاتکوشتنم ناوێت و دەمەوێت جەنگ کۆتایی بێت، وتیشى: ئەوروپا ئامادەیە هێز بنێرێتە خاکی ئۆکراین و ئەمریکا ناینێرێت، دڵنیاییە ئەمنییەکەی ئۆکراین لەڕێگەی ناتۆوە نابێت. 

سەرۆکى ئەمریکا پوتین و زێلێنسکی، بە بۆچوونی ئەو، "کەمێک باشتر لەوەی بیرم لێدەکردەوە، پێکەوە دەگونجێن"، وتى: چەند هەفتەی داهاتوو ویستی راستەقینەی پوتینمان بۆ دەردەکەوێت، بۆی هەیە پوتین رێککەوتنی نەوێت و پرسەکە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دەردەکەوێت.
ڤلادیمیر پووتین و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکانی رووسیا و ئۆکراینا، دوای گفتوگۆیەکی خێرای رۆژی دووشەممە لەنێوان دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەورووپا، ئامادەکاری بۆ لووتکەیەکی ئاشتی دەکەن، کە تەوەرە سەرەکییەکەی پرسی گەرەنتییە ئەمنییە درێژخایەنەکان دەبێت بۆ کیێڤ.

هیوای پێشکەوتنێک دوای ئەوە هات کە ترەمپ رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەکی "زۆر باش" لەگەڵ ئەورووپییەکان و سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆشکی سپی، پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتینی هاوتا رووسییەکەی کردووە، کە هەفتەی رابردوو لە ئەلاسکاش چاوی پێیکەوتبوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP