هەرێم نیوز
کۆشکی سپی وێنەیەکی سەرکردەکانی ئەوروپای لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ بڵاوکردەوە و کۆبوونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی بە "ڕۆژێکی مێژوویی" ناوبرد و نووسیویەتی ترەمپ سەرۆکی ئاشتییە، "ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە".
وێنەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی لەگەڵ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا و سکرتێری گشتی ناتۆ و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ڕووبەڕووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ڕۆژی دووشەممە، دوای کۆبوونەوەی سەرەتایی بە ئامادەبوونی پەیامنێران، چوونە ئۆفیسی ئۆڤاڵ و لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە درێژەیان بە گفتوگۆکانیان دا.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی وڵاتانی ئەوروپا لە کۆبوونەوەی کۆشکی سپی کە تیشکیان خستە سەر ئاشتی، جەختیان لەسەر پێویستی گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکرانیا کردەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لە دیدارەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕینی شێوازی ڕوسیا بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لە سایەی ترەمپەوەیە و قەرزاری خۆڕاگری ئۆکرانیایە لە بەرەکانی شەڕدا.