هەرێم نیوز
سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایدەگەیەنێت، چه‌كی ئه‌مریكا به‌شێكه له گه‌ره‌نتییه ئه‌منییه‌كان بۆ ئۆكرانیا و ده‌شڵێت، "ده‌مانه‌وێت شه‌ڕی ئۆكرانیا كه زیاتر له دوو ساڵه به‌رده‌وامه رابگرین".
ئەمڕۆ سێشەممە، ڤۆڵۆدیمیر زلێنسكی سەرۆکی ئەمریکا دوای دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت شه‌ڕه‌كه ڕابگرین و پاڵپشتی ئه‌مریكا و ئه‌وروپاشمان ده‌وێت، به‌دورگرتن له پرسیارێك سه‌باره‌ت به ئاماده‌یی كیێڤ بۆ ئیمتیازاتی خاكی.
وتیشی، "ئێمه كراوه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئۆكرانیا، به‌ڵام سه‌ره‌تا پێویستمان به ئاسایشی و ئه‌منیه‌ت هه‌یه".
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكرد، سوپاسی واشنتن ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتی سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی سوپای ئۆكرانیا، گله‌یی ئه‌وه‌ی كردوه كه كیێڤ "له كڕینی چه‌كی ئه‌مریكیدا توشی كێشه بوه و پێویستی به سیسته‌می پاتریۆت زیاتره".
ده‌شڵێت، "پێویستمان به سوپای ئۆكراینی به‌هێز و گه‌ره‌نتی ئه‌منی هه‌یه، كه ئه‌مڕۆ باسی ده‌كه‌ین".
سەرۆکی ئۆکراینا لەواشنتنەوە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادەیە بەبێ مەرجی پێشوەختە لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە
هاوکات، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕوسیا لە ئەلاسکا هەفتەی ڕابردوو، دوێنی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەگەڵ ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و بەشێک لە سەرکردەکانی ئەوروپا کۆبووەوە.