هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بەر لە دیدارەکەی لەگەڵ ڤلۆدیمیر زێلێنسکی پەیوەندی ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین هەبووە و ڕاستەوخۆ دوای کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆش پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا دەبێت.
ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە: "رەنگە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ڕووبدات یانیش ڕوونەدات. ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە ڕوونەدات، ئەوا شەڕەکە بەردەوام دەبێت. بەڵام ئەگەر کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ڕووبدات، هەلی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە زۆر باشە".
ئاماژەی بەوەشکرد، پوتین چاوەڕێی پەیوەندییەکەی دەکات و ئەگەر دانوستانە سێ قۆڵییەکان ئەنجام بدرێن، ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەشێوەیەکی جددی زیاتر دەبێت.
ترەمپ ئەم بانگەوازانەی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا ناساند.