هەرێم نیوز
سەرچاوەیەکی فەرمی میسری بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حەماس دوایین پێشنیاری ئاگربەستی قبوڵکردووە. ئیسرائیل هێشتا کاردانەوەی بەرامبەر بەم هەواڵە نەبووە.
پێشنیارەکە ئاگربەستێکی کاتی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لەخۆدەگرێت.
بەپێی ئەو پێشنیازە زیندانییە فەلەستینییەکان بە ئازادکردنی نیوەی زیندانییە ئیسرائیلییەکان دەگۆڕدرێنەوە.
هەروەها ئەم پێشنیازە زەمینە خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی ئیسرائیل.
بە وتەی بەرپرسێکی فەلەستینی کە ئاگاداری دانوستانەکانە، ئەو پێشنیازە پلانێکی دوو قۆناغییە کە لەسەر بنەمای چوارچێوەیەک کە لەلایەن ستیڤ ویتکف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپەوە پێشکەش کراوە.
بڕیارە شاندێکی بزووتنەوەی حەماس بە سەرۆکایەتی خەلیل ئەلحەییە، سەرۆکی دانوستانکار لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆببێتەوە، کە بۆ پێشخستنی ڕێککەوتنی ئاگربەست سەفەری بۆ میسر کردووە.
ئەم پێشنیازە نوێیەی ئاگربەست، ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە "سەدان هەزار ئیسرائیلی" لە تەلئەبیب کۆبوونەوە بۆ یەکێک لە گەورەترین گردبوونەوەکان، لە دوای دەستپێکردنی شەڕی غەززەوە، کە لەلایەن بنەماڵەی بارمتەکانەوە بانگهێشتکران کە ترسیان لەوە هەیە پلانی حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ بۆ داگیرکردنی غەززە، ببێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی ئەو بارمتانەی لای حەماسن.