هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەین ئهو هاووڵاتیانهی ئێستا له سعوودیهن بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومڕە، هێڵی ئاسمانی عێراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی 'ئیمام حوسێن' ڕەزای خۆی لەسەر بێت هەموو گەشتەکانی چارتەری تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە.
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان، لە ڕاگەیەنداوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەن، ئهو هاوڵاتیانهی ئێستا له عهرهبستانی سعودیه بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی عومڕە، هێڵی ئاسمانی عیراقی بەهۆی چلەی ماتەمینی (ئیمام حوسێن) ڕەزای خۆی لەسەر بێت هەمو گەشتەکانی چارتەری تا کاتێکی نادیار ڕاگرتوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عومڕەکارانی کوردستان ئاگادار دەکەنەوە هەر عومڕەکارێک ئارەزو بکات بگەڕێتەوە، ئەوا پێویستە هەماهەنگی بکات لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەی کە لەگەڵی سەفەری کردوە تاوەکو بە ڕێگەی وشکانی و بە پاس بگەڕێتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەو هاوڵاتیانەی کە نایانەوێت بگەڕێنەوە، پێویستە لەسەر کۆمپانیاکە شوێنی حەوانەوە و خواردن و خزمەتگوزارییەکان بۆیان دابین بکەن، تاوەکو گەشتەکانی ئاسمانی دەستپێدەکەنەوە.
ئەوەشی خستەڕو، ئاگاداری هەمو ئەو کۆمپانیانە دەکەنەوە هەر کۆمپانیایەک بە ئەرکی خۆی هەڵنەستێت ڕوبەڕوی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە و خەرجی ئەو عومڕەکارانەی کە لەوێن لەو بڕە پارەیە دەگەڕێندرێتەوە کە وەکو بارمتە داویانە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوكە، لە ئێستادا نزیکەی 16 هەزار عومڕەکاری عێراقی لەوێ ماونەتەوە کە لە نێویاندا نزیكهی دو هەزار عومڕەکاری هەرێمی کوردستانن.