هەرێم نیوز
ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیا لە نوێترین لێدوانیدا لە دوای دیدارەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ ئالاسکا بە سوود و لە کاتی خۆیدا بووە. وتیشی: ڕێز لە هەڵوێستەکانی ئەمەریکا دەگرن.
شەممە 16ـی 8ی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وڵاتەکە (کرێملن) لە بارەی کۆبوونەوەی ئالاسکا وتی: سەردانەکەم بۆ ئالاسکا بە سوود بوو و لە کاتی خۆیدا بوو. هاوکات گفتوگۆیەکەمان لەگەڵ ترەمپ، ڕاشکاوانە و جەوهەری بوو، هاوکات دەتوانم بڵێم لە بڕیارە دروستەکان نزیکمان دەکاتەوە.
پوتن دەشڵێت: ڕووسیا ڕێز لە هەڵوێستی ئەمەریکا بۆ چارەکردنی پرسی ئۆکرانیا بە ڕێگەی ئاشتییانە دەگرێت، بێگومان مۆسکۆش پشتگیری ئەو ڕێگایە دەکات.
سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەشی دا، لە کۆبوونەوەکەی ئالاسکا دەرفەت هەبوو کە باس لە هۆکارە ڕاستەقینەکانی دروستبوونی ئەو کێشەیە بکەن، چارەکردنی ئەو هۆکارانەش دەبنە هۆی کۆتایی هێنان بە جەنگەکە.
هەینی 15ی 8ی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا لەبارەی ئاشتی و ئاگربەستی ڕێککەوتنی ئۆکرانیا و چەند پرسێکی دیکە لە ویلایەتی ئالاسکا کۆبوونەوە.
دوای کۆتایی هاتنی لووتکەی ئالاسکا، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا وتی: گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ لە کەشێکی بنیاتنەر و ئەرێنیدا بەڕێوەچوو