هەرێم نیوز
ترەمپ بە زیلینسكی و سەركردەكانی ناتۆ رادەگەیەنێت، پۆتین ئاگربەستی ناوێت؛ رێککەوتنێکی گشتگیری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە پێ باشترە.
مالپەڕی "ئاکسیۆس"ی ئەمریكی ئاشكرایدەكات: دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەی لەگەڵ فلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆكی ئۆكرانیاو سەرکردەکانی ناتۆ راگەیاندووە: پۆتین نایەوێت ئاگربەست بکرێت و رێککەوتنێکی گشتگیری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ پێ باشترە، دەشڵێت: ترەمپیش هەمان رای هەیەو پێیوایە رێککەوتنی ئاشتی خێرا باشترە لە ئاگربەست لە ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ کۆشکی سپی رایگەیاند: ترەمپ لەناو فڕۆکەكەیدا پەیوەندییەکی تەلەفونی دوورو درێژی لەگەڵ زیلینسکی ئەنجامداوە، لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەلاسکاوە .
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی "خاڵە سەرەکییەکانی" گفتوگۆکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا ئاگاداری کردوومەتەوە و ڕۆژی دووشەممە 18ی8ی2025، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەرەو واشنتن دەچم'.
لە بارەی پرسی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، زێلێنسکی گوتی، ''لەگەڵ ترەمپ تاوتوێی کۆتاییهێنان بە شەڕ و کوشتن دەکات''.
لە کۆبوونەوەی لووتکەی ئەلاسکا بەهیچ شێوەیەک باس لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان ترەمپ و پووتین و زێلێنسکی نەکرا .