دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بافڵ تاڵەبانی بۆ بارزانی: جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان ده‌كه‌مه‌وه

هەرێم نیوز

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارزانی دەکات و جەخت لە هاوئاهەنگی و تەبایی زیاتری نێوان پارتی و یەکێتی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، باڤڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی  بارزانی کرد.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت؛ "بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی 79یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم".

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

بەبۆنەی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزتان، جێگرانی سەرۆکی پارتی، سەرکردایەتی، ئەندامان و جەماوەری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

جەخت لە هەماهەنگی و تەبایی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان دەکەینەوە، لەپێناو کارکردنی پێکەوەیی و راپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانی و چارەنووسسازەکان و بەهێزترکردنی قەوارەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP