دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/08/2025

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات

هەرێم نیوز

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنییەوە، پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکات و دەڵێت، تەئكید لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بەڕێزان مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی تێپەڕبوونی حەفتا و نۆ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەكەین.
بەم بۆنەیەوە تەئكید لەسەر پێویستی یەكڕیزی هێزە سیاسییەكانی كوردستان، بە تایبەتیش یەكێتی و پارتی، دەكەینەوە لە پێناوی پێكهێنانی حكومەتێكی پتەوو كارا كە ئەركی چاكسازی و راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕانی بگرێتە ئەستۆ، لە رێی سەرخستنی ویستی گەلەكەمان لە دابینكردنی ماف و ئیستحاقە دەستورییەكانی لە عیراق، بە تایبەتیش مووچە و شایستە داراییەكانیان، لەسەروبەندی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا.
جارێكی تر پیرۆزە و سەركەوتووبن
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP