دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هۆشداری لە شەڕی ناوخۆ دەدات

هەرێم نیوز

نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان دووپاتیکردەوە، چەکەکانیان رادەست ناکەن، هاوکات حکومەتی لوبنانی تۆمەتبار کرد بە رادەستکردنی وڵاتەکەی بە ئیسرائیل و ئەمریکا و هۆشدارییدا لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ.

نعیم قاسم،ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: بڕیاری حکوومەتی لوبنان بۆ چەک داماڵینی حزبەکەی لەوانەیە ببێتە هۆی "شەڕی ناوخۆ" و جەختیشی کردەوە کە حزبەکەی ئامادەیە بۆ "جەنگێک" لە پێناو پاراستنی چەکەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکوومەتی لوبنان بڕیارێکی زۆر مەترسیداری داوە کە پێشێلی پەییمانی پێکەوەژیانی کردووە و پێیوایە کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە دەکاتەوە.

وتیشی: "واز له‌ دوژمن بهێنن با ڕووبەڕوومان ببێتەوە و لە جیاتی ئێمە ڕووبەڕووی مەبنەوە، بەڵکو تەنها بێدەنگ بن و وازمان لێبهێنن با ڕووبەڕووی ببینەوە."

ئەوەشی خستەڕوو، "با حکوومەت کۆ ببێتەوە بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی نەک بۆ ڕادەستکردنی وڵات بە دەستدرێژکارێک کە تێر نابێت."

هه‌روه‌ها وتی: "سوپا تێکەڵی فیتنەی ناوخۆیی مەکەن، چونکە تۆمارەکەی پاکە و سەرکردایەتییەکەی نایەوێت بچێتە ناو ئەم ڕێڕەوە، یان ئەوەتا لوبنان دەمێنێتەوە و پێکەوە دەمێنینەوە یان ماڵئاوا لە دونیا، وه‌ ئێوەش بەرپرسیارێتییەکە هەڵدەگرن."

نه‌عیم قاسم له‌ درێژه‌ى گوتاره‌ ڤیدیۆییه‌كه‌یدا،راشیگەیاند: "حزبوڵا و جووڵانەوەی ئەمەلی هاوپەیمانی شیعەی بڕیاریانداوە هەر ناڕەزایەتییەکی شەقام لە دژی پلانێکی پشتیوانیکراو لەلایەن ئەمریکاوە بۆ چەک داماڵینی دوابخەن، چونکە پێیان وایە هێشتا دەرفەتێک بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی لوبناندا هەیە.

ئەوەشی زیاد کرد کە هەر ناڕەزایەتییەکی داهاتوو لەوانەیە بگاتە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیروت.

حکومەتی لوبنان، لە رۆژى حەوتى ئەم مانگە بڕیاریدا بە چەکداماڵینى حیزبوڵا و هێشتنەوەى چەک تەنیا لە دەستى دەوڵەت.

بەڵام حیزبوڵا چەندینجار رەتیکردووەتەوە چەکەکانی رادەست بکات و ئامادەیی خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پرۆژەکەی حکومەتی لوبنان راگەیاندووە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP