هەرێم نیوز
ئەمڕۆ جۆو وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمریکی لە هەژماری خۆی لە "ئێکس" ڕایگەیاند، "بانکی ڕافیدەینی عێراقی سەر بە دەوڵەتی عێراق خەریکی مامەڵەی داراییە لە بەرژەوەندیی حووسییەکان کە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، ئێمە ناوێکمان هەیە کە بەم وڵاتانە دەگوترێت ئەویش وڵاتانی سپۆنسەری تیرۆرە".
وێڵسن، وتیشی: "لە میانی یاسای تەرخانکردنی دارایی داهاتوو لە بودجەی ئەمریکادا کار دەکەم لەسەر بڕینی پارەدارکردنی عێراق".
ئەو کۆنگرێسمانە داواشی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کردووە کە سزای بانکی ڕافیدەین بدات.