هەرێم نیوز
لەسەر رێگەی سەرەکیی عەربەت - سلێمانی، ئاگر لە چەند کۆگایەک کەوتەوە و بەرگریی شارستانیی سلێمانییش دەڵێت، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەراتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی راگەیاند: لە کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیان، ئاگر لە چەند کۆگایەک لەسەر رێگەی سەرەکیی نێوان عەربەت و سلێمانی لە نزیک بازگەی عەربەت کەوتووەتەوە. دوای گەیشتنی تیمەکانیان بە شوێنی رووداوەکە، لە ئێستادا توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەڵێت، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا 12 کۆگا بە تەواوی سووتاون کە شوێنی کۆگاکاکردنی ئامێری کارەبایی بوون.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و قەبارەی زیانەکان نەزانراوە.