دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاگاداری شۆفێران دەکرێتەوە لە داخستنی شەقامێک

هەرێم نیوز
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییان و شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە شەقامێكی سەرەكی قیرتاوكردەكرێت و داوادەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.

 بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی: بەمەبەستی قیركردنی ژێرپردی بەكری حاجی سەفەر نزیك نەخۆشخانەی بەخشین، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكەین رۆژی دووشەممە دەستدەكرێت بە كاری قیركردن لە شەقامە سەرەكییەكە و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامدەبێت.

شارەوانی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن و هاوكاریی تیمەكانی شارەوانی و هاتوچۆ بكەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP