هەرێم نیوز
ئاراس جەبار شارەزای کەشوهەوا بڵاویکردوەتەوە: بەهۆی زیادبوونی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکەی لە دەریای ناوەڕاستەوە ڕووی لە ناوچەکە کردووە، سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە دادەبەزن.
دەشڵێت، ئەو شەپۆلە گەرمای بەتینە، کە دووەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ بوو، کۆتایی دێت و پێشبینیش ناکرێت جارێکی دیکە ڕوو لە ناوچەکە بکاتەوە.
وتیشی، ئەو دەنگۆیانە باس لەوە دەکەن کە لە داهاتوودا شەپۆلێكی دیکەی گەرمای بەهێزتر ڕوو لە ناوچەکە دەکات دوورن لە ڕاستییەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەبەر ئەوەی 50 رۆژ هاوینمان ماوە، شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت، بەڵام بەشێوەی ڕابردوو بەھێز نابێت.