هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی چوارەمدا کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتە ژمارەیەک گەڕەک و شوێنی دیکەی پارێزگای دهۆک.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیێندراوێکدا لیستی ئەو شوێنانەی بڵاو کردەوە کە لە قۆناغی چوارەمی پڕۆژەی ڕووناکیدا لە پارێزگای دهۆک سوودمەند بوون و کارەبای بەردەوامیان بۆ دابین کراوە و موەلیدە ئەهلییەکانیان کوژێنراونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ئەم گەڕەک و پڕۆژە و دامەزراوانە کارەبای 24 کاتژمێرییان پێدراوە:
گەڕەکەکانی ماڵتا: ماڵتا سەری، ماڵتا خارێ، ماڵتا ڕۆژئاڤا، ماڵتا کادرا.
گەڕەکەکانی: بوتان، بەهدینان، میدیا.
گەڕەک و گوندەکانی ماسیکا: ماسیکا ڕۆژئاڤا، ماسیکا دوو، ماسیکا گوندی.
زرکا: گەڕەکی زرکا و سجنا زرکا.
ناوچەی زاوە: گەڤەرکێ، قەسارا، گوندی زاوە، پڕۆژەکانی ئاڤا زاوە.
زانکۆی دهۆک.
پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون: دابین سیتی 2، ئارام سیتی، پاشا سیتی، ساب سەنتەر، دێرین سیتی، ڕۆژ سیتی، پێل سیتی، مێرسین تاوەر، پرایم ڤیو، شاهان تاوەر.