هەرێم نیوز
حکومەتی چین بۆ یەکەمجار یارمەتی دارایی بە دایکان دەبەخشێت بەمەبەستی هاندانیان بۆ منداڵبوونی زیاتر.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٥ بەپێی راگەیاندنی فەرمی حکومەتی چین، هەر دایکێک کە منداڵی ببێت، تاوەکو تەمەنی سێ ساڵی، ساڵانە ٣٦٠٠ یوانی چینی (نزیکەی ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی) وەردەگرێت، کە کۆی گشتی ئەو سێ ساڵە دەکاتە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دۆلار.
ئەم بڕیارەی حکومەتی چین لە دووشەممە راگەیەندرا و نزیکەی ٢٠ ملیۆن خێزان لێی سوودمەند دەبن.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە، ژمارەی دانیشتووانی چین سێ ساڵە بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، سەرەڕای ئەوەی یاسای یەک منداڵ بۆ هەر خێزانێک نزیکەی ١٠ ساڵە هەڵوەشاوەتەوە.