دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 14/08/2025

کچە فێرخوازێکی زانكۆی گەرمیان ھەڵەیەكی پزیشكی زانستی دەدۆزێتەوە

هەرێم نیوز 

سایە حەسەن، کچە فێرخواز لە قۆناغی سێیەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان هەڵەیەکی پزیشکی زانستی لە  ئەپلیکەیشنی Human Anatomy Atlas ی جیهانی  دۆزیوەتەوە.

پەیجی کۆلێژەکە لە فەیسبوک لەبارەیەوە نوسیویەتی: ئەو ئەپلیکەیشنە لەلایەن فێرخوازی پزیشکی هەمو وڵاتانەوە بەکاردەهێندرێت و زیاتر لە ٦٠٠٠ مۆدێلی ئەناتۆمی مرۆڤی تێدایە.

لەبارەی هەڵەکەشەوە دەڵێت: سایە لە کاتی سەرنجدانی بۆ Atlas anatomy درک بەوە دەکات کە Mental artery وەکو برانچێک ( لقێک ) لە Inferior labial artery from the facial artery نیشان دراوە نەک وەکو anastomosis , لە کاتێکدا کە Mental artery تێرمیناڵ برانچى  Inferior alveolar artery from Maxillary artery ە.

دەشڵێت: دوای ئاگادارکردنەوەی Atlas team developers سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕیوە و خۆشحاڵ بون بە دۆزینەوەی ئەو ھەڵەیە و بەڵێنی چاککردنیان دا لە ئەپدەیت و ڤێرژنەکانی داھاتوی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP