هەرێم نیوز
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانه له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕوسیا توده‌ی، بڕیاره ئه‌سعه‌د شه‌یبانی له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ڕوسیا كۆببێته‌وه.
دوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی پێشوی سوریا، هه‌ردو ڕوسیا و سوریا خواستی خۆیان بۆ درێژه‌دان به هاوكارییه‌كان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه درێژخایه‌نه‌كانیان ده‌ربڕی.
دوابه‌دوای ڕوخانی ڕژێمی ئه‌سه‌د، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند كه "به‌شار ئه‌سه‌د، سوریای به‌جێهێشتوه و فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌ركردوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شار ئه‌سه‌د و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی گه‌یشتونه‌ته مۆسكۆ، هه‌روه‌ها "ڕوسیا به پاساوی مرۆیی مافی په‌نابه‌ری پێبه‌خشیون".
ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌سه‌د "دانوستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ململانێی چه‌كداری له سوریا كردوه" و "دانوستانه‌كان بوه هۆی گواستنه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ئه‌سه‌د و ده‌ستبه‌رداربونی له پۆسته‌كه‌ی و ڕۆیشتنی له وڵات".