هەرێم نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئهسعهد شهیبانی هاوتا سورییهكهی كۆبونهوه، لاڤرۆڤ هیوای وڵاتەکەی بۆ ئارامی لە سوریا دەربڕی و ڕایگهیاند، مۆسکۆ ئامادهی هاوكاریه بۆ تێپهڕاندنی ئاستەنگەکان کە دوایینیان ڕوداوەکانی پارێزگای سویدا بو، شهیبانیش وتی، دهیانهوێت كورد له چوارچێوهی سوریا بمێنێتهوه.
سێرگی لاڤرۆڤ ئهمڕۆ پێنجشهممه لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سورییەکەی، ئەسعەد شهیبانی، کە سەردانی مۆسکۆی كرد، ڕایگەیاند، "چارەسەرکردنی دۆخی سوریا لە ڕێگەی پاراستنی مافەکانی کۆمەڵگەی فرە نەتەوەیی و فرە تائیفیی سوریا بەدیدێت".
ئاماژهی بهوشهكرد، مۆسکۆ ڕێوشوێنهكانی ئەحمەد شهرع، سەرۆکی سوریا سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی دۆخەکەی بیستوه و هیوادارن ههمو بڕگهكان جێبهجێ بكرێن، وتی، "ئێمە پشتیوانی لە یەکپارچەیی خاک و سەروەری کۆماری عەرەبی سوریا دەکەین، هاوڕا بوین لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆ لەوبارەیهوە".
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها جەختیكردهوه كه وڵاتهكهی ڕهتیدهكاتهوه خاكی سوریا ببێتە گۆڕەپانی ڕکابەریی جیۆپۆلەتیکی نێوان زلهێزەکان، "بەردەوام داوای هەماهەنگی و هاوئاهەنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان دەکەین لە سوریا".
هەروەها گفتوگۆکانی لەگەڵ شەیبانی و شاندی یاوەری بە "زۆر بەسود" وەسف کرد و ڕونیكردهوه، "شاندی سوریا دەرفەتی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ دەسەڵاتە جیاوازەکانی مۆسکۆ دەبێت".
لایخۆیهوه ئهسعهد شهیبانی ڕایگهیاند، "دهمانهوێت كورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریا بمێنێتهوه و مافە تەواوەکانی خۆیان بهدهستبهێنن".
ئاماژهی بهوهشكرد، "کێشە لە بونی چەک لەدەرەوەی کۆنتڕۆڵی دەوڵەت هەیە، دەوڵەت ڕێنمایی ڕون و ئاشکرای هەیە بۆ ئەوەی زیان بە هیچ کەسێکی مەدەنی نەگەیەنێت و هەمو مەزهەبەکانی گەلی سوریا بپارێزێت و دەستوەردانی ئیسرائیلیش ئەوەیە کە ڕێگری لەم کارە دەکات".
شهیبانی ڕونیكردوه، "هەماهەنگی لەگەڵ ئێمە هەبو سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتوەکان لە بەرزاییەکانی جۆلان، ئەوە بڕیارێکە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشێل دەکرێت".
پهیوهست به دۆخی سوهیدا وتی، "ئەوەی لە سویدە دەگوزەرێت لەلایەن ئیسرائیلەوە دەقۆزرێتەوە، گروپی چەکداریش هەن دەیانەوێت بیسەلمێنن کە حکومەت ناتوانێت گەرەنتی ئاسایش بکات، بهڵام دەوڵەتی سوریا بەرپرسیارە لە هەمو لایەک و هەر یارییەک لەسەر ئەم کارتە دەبێتە هۆی نوێبونەوەی ئاژاوەگێڕی".