دواین هەواڵ

جیهان‌

 22 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی رووسیا دەکات

هەرێم نیوز 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی مۆسکۆ دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمیی بەرپرسێکی حکوومەتی نوێی سووریایە بۆ ڕووسیا لە دوای لادانی بەشار ئەسەد.

ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە ئاژانسی تاس-ی ڕووسیای ڕاگەیاند، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پێشوازی لە ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سوورییەکەی دەکات بۆ گفتوگۆکردن لە مۆسکۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ هەردوولا پەیوەندیی دووقۆڵی تاوتوێ دەکەن، جگە لە "پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕووسیا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی بەردەوام لایەنگری بەشار ئەسەدی دەکرد. هەروەها بە پاڵپشتییە سەربازییەکانی، یارمەتیی ئەسەدی دا بۆ ماوەی ساڵانێک لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، تاوەکو لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی تەحریر شام توانیان دەست بەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریادا بگرن و کۆتایی بە دەسەڵاتی 54 ساڵەی ڕژێمی ئەسەد بهێنن. دوای ڕووخانی كه‌وتنی دیمه‌شقیش، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو ڕووسیا هەڵات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP