هەرێم نیوز
تیمی پڕۆژەی ڕووناکی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ 25ـی 7 ساڵێک تێپەڕی بەسەر دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی، پڕۆژەکە بەردەوامی هەیە و تا ئێستا دوو ملیۆن هاونیشتمانی لەو پڕۆژەیە سوودمەندن.
ئهمڕۆ ههینى 25ى تهمووز سالێك بهسهرجێبهجێكردنى پڕۆژهى رووناكى له ههرێمى كوردستان تێدهپهڕێت. بەگوێرەیی دواین ئامار کە لەبەر دەستدایە، تاوەکو ئێستە دوو ملیۆن هاووڵاتی لە پڕۆژەی رووناکی سوودمەندن.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له نۆى ئهم مانگهدا لە پۆستێکی "X" دا ئاماژەی بەوە کرد کە تا کۆتایی ساڵی 2026 رووناکی دەگاتە هەموو ماڵیکی کوردستان.
پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانجی سەرەکیی دابینکردنی کارەبای 24سەعاتییە بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بە نرخێکی کەمتر لە نرخی موەلیدە ئەهلییەکان. پڕۆژەکە وەک چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ کێشەی چەند ساڵەی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت.