دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لێپرسینەوە لەگەڵ هەر کەسێکدا دەکرێت کە زێدەڕۆیی بکاتە سەر موڵکى گشتى

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک چاوپۆشى لە زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتى ناکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەى لەو ماوەیەدا هەستدەکرێت زیدەڕۆیی بۆ سەر موڵکى گشتی کەمبۆتەوە، بەڵام دەبێت بەرپرسانى یەکە کارگێڕى و ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم دام و دەزگاکانى ترى حکومەت بە توندى بەردەوامبن لە ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیى.

دەڵێت، هەرسەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى ڕێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە ڕێکارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و لێپرسینەوەش لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانەش بکرێت کە لەسەرهەژماری خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکومەت و گشتیى دەکەن.

لە درێژی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕێگەپێدان بە زێدەڕۆیی پێچەوانەى یاسا و بڕیارەکانى حکومەتە و نابێت بەهیچ شێوەیەک چاووپۆشى لێبکرێت.

سەبارەت بە پرسى حەرەمى گوند و چارەسەرکردنى گرفت و کێشەکان بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت لەوەشدەکاتەوە، دەبێت لە زوترین کاتدا میکانیزمى گونجاو بۆ چارەسەرکردنى ئەو پرسە و پۆلێنکردن و نیشانکردنى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى و هاوکارى لایەنە پەیوەندیدارەکان بکرێت و رێ و شوێنى پێویست بگیرێتەبەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP