هەرێم نیوز
وتەبێژی هەسەدە ڕەتیدەکاتەوە چەکەکانیان دابنێن، یاخود ڕادەستی سوپای سوریای بکەن. باسی لەوەش کرد، دەکرێت بە ڕێککەوتنێکی دەستوری هێزەکانیان ببێتە بەشێک لە سوپای سوریا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەبجەر داود، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان لە سوریا و پەرەسەندنی توندوتیژییەکان و هەڕەشەکانی داعش، مەحاڵە هێزەکانمان چەکەکانیان ڕادەست بکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد: "هەسەدە دەتوانێ لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی دەستوورییەوە پەیوەندیی بە سوپای سوریاوە بکات کە دان بە تایبەتمەندی پێکهاتەی کورد لە سوریادا بنێت".
وتەبێژی هەسەدە وتیشی: "هەسەدە لەگەڵ شەڕدا نییە، بەڵکو لە هەر شوێنێک ئامادە بێت بەرگری لە گەلەکەی دەکات."