دواین هەواڵ

کوردستان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە؛ دوو پرس تاوتوێ دەكرێت

هەرێم نیوز

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و پێشهاتەكانی جێبەجێكردنی دوا ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆنوسی كۆبونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەكە تاوتوێ دەكرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە،  ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسروور بارزانی كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات،  پێشهاتەكانی ئەمدواییەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دوا ڕێككەوتن و لەیەكترگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵیی پەسندكراو، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەردوولا لەبارەی دۆسیەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم و دۆسیەی نەوت و داهاتی نانەوتی، تاوتوێ دەكرێن.

لە بڕگەی دووەمدا كۆنووسی كۆبوونەوەی تایبەت بە جێبەجێكردنی دەقی ڕێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵی، بە مەبەستی دانانی میكانیزمی ڕێكخستنی كارەكانی دەستەی پێوانەسازی و كۆنترۆڵی جۆریی هەرێم، تاوتوێ دەكرێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP