هەرێم نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد، بڕی (١٠) ملیار و (٤٤٦) ملیۆن و (٤٤٢) هەزار دینار لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هاتوچۆی بەغدا دزراوە.
کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکە دەستگیرکراوە و لەلایەن دادگەی تاوانەکانی ڕەسافە بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی سزا دراوە.
سزادراوەکە، لە خانوویەکی چۆڵکراوی بەغدا بڕی (٣) ملیار و (٣٩٠) ملیۆن دینار و هەروەها بڕی (٥) کیلۆ زێڕی شاردووەتەوە، کە دۆزراوەتەوە.
هێشتا زیاتر لە (٦) ملیار و (٥٠٠) ملیۆن دینار بزرە.