دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

ئیلهام ئەحمەد: ئامادەیی تەواومان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا

هەرێم نیوز

هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگه‌یاند، ئامادەن بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە.

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ، لە پەیامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X"، لە ساڵیادی شۆڕشی 19ـی تەمموزدا کە وەرچەرخانێک بو بەرەو پرۆژەیەکی نیشتمانی لەسەر بنەمای ئازادی، کەرامەت و فرەڕەنگی، بە نیگەرانییەکی قوڵەوە تەماشای ئەو بارودۆخە سەختە مرۆییە دەکەن، کە گەلەکەمان لە شاری سوەیدا و لە ئەنجامی گەمارۆدان و تێکچونی بارودۆخەکان روبەروی بونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە پشتبەستن بە بنەما نیشتمانی و مرۆییەکانمان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا و لەسەر بنەمای درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ هەمو ناوچەیەکی سوریا لە کاتە پێویستەکاندا، ئامادەیی تەواومان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی مرۆیی بەرەو سوەیدا دوپات دەکەینەوە.

ئیلهام ئەحمەد باسى لەوەشکرد، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە پابەندی بەرپرسیارێتییە ئەخلاقییەکانیان بن و فشاری پێویست بکەن بۆ ئاسانکردنی ئەم ڕێڕەوە مرۆییە و دڵنیابنەوە لەوەی کە هاوکارییەکان بەبێ بەسیاسیکردن و قۆستنەوەی سەربازی دەگاتە دەستی خەڵکی مەدەنی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP