هەرێم نیوز
بەها ئەعرەجی، جێگری پێشوتری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کاری لەپێشینەیە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت، دەشڵێت، بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان گرەوی ئەوانە لەناوچون کە دەیانویست ئاڵۆزییەکان زیاتر بن.
بەها ئەعرەجی لە بڵاوکراوەیەکدا لە سەکۆی "ئێکس" ئاماژەی بەوەکرد،" هیواخوازین جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەبەرژەندی عێراق و هاوڵاتییانی بێت، بەتایبەتیش برایانی لە فەرمانبەرانمان لە هەرێمی کوردستان ".
ئەوەشیخستەڕوو، بەجێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، هیوای ئەو کەسانە لەناودەچێت کە گرەویان لەسەر زیادبونی قەیرانەکان و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو حکومەت دەکرد.
بەها ئەعرەجی وتیشی، پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم کاری لەپێشینەیە و ناکرێت پشتگوێ بخرێت.