هەرێم نیوز
سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتی کردەوە، سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەمان دەکات. دەشڵیت: له هه‌وڵه‌كانی ناتانیاهۆ له ناوچه‌كه بێده‌نگ نابین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانەی پێشکەشکردنی گوتارێک لە 17ـەمین لوتکەی ڕێکخراوی سەرانی ئیکۆ، رایگەیاند: سیاسەتە شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیل هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەمان دەکات، پێویستە هەموومان کار بکەین بۆ ڕاگرتنی دڕندەییەکانی بەرانبەر بە غەززە کە بەهۆیەوە نزیکەی 57 هەزار کەس بوونەتە قوربانی.
وتیشی: توركیا له به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی ئیسرائیل بێده‌نگ نابێت و ده‌ستبه‌رداری دۆزی فه‌ڵه‌ستین نابێت.
ئاماژەی بەوەشدا، "توركیا له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌وه‌ستێت له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و پراكتیزه ئیسرائیلیانه‌ی كه ناوچه‌كه‌یان كردوه به حه‌مامێكی خوێن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، "هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان، سوریا و ئێران نوێنه‌رایه‌تی سیاسه‌تێكی سیستماتیكی ده‌كه‌ن بۆ ملكه‌چكردنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان"، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌نگاوی خێرا بۆ ڕاگرتنی تاوانه به‌رده‌وامه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه بگرێته‌به‌ر.