دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

حەماس وەڵامی پێشنیاری ئاگربەست دەداتەوە

 هەرێم نیوز 

بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ڕاوێژکاری لەگەڵ گرووپەکانی فەلەستینی سەبارەت بە ڕەشنووسی نوێی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات. 

گرووپەکە جەختی لەوە کردەوە کە دوای کۆتاییهاتنی ئەم گفتوگۆیانە، بڕیاری کۆتایی خۆی دەخاتە بەردەم نێوەندگران و دواتریش بەیاننامەیەکی فەرمی دەردەچێت. 

نێوەندگران بە قەتەر و میسرەوە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پێشنیاری نوێیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل پێشکەش کردووە. 

ئیسرائیل پێشتر ڕەزامەندی بەم پێشنیارە دەربڕیوە و دەڵێت چاوەڕێی وەڵامی حەماسین.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، حەماس لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی پێشنیازی ئەمەریکا دەداتەوە بۆ ئاگربەست لە غەززە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP