هەرێم نیوز
بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، تاران دانی به زیانگه‌یشتنی گه‌وره به بنكه ئه‌تۆمییه‌كانیدا نا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی فۆردۆ زیانێكی گه‌وره و مه‌ترسیداری پێ گه‌یاندووه.
عه‌باس عه‌راقچی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵیی سی بی ئێس وتوویه‌تی: هیچ كه‌سێك به‌وردی نازانێت چی به‌سه‌ر فۆردۆ هاتووه، هه‌روه‌ها نازانین تا زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌كه چه‌نده گه‌وره و توندن.
ئاشكراشی كرد، ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆم له ئێران لێكۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌كات و زیانه‌كان ده‌خه‌مڵێنێت، دواتر ڕاپۆرتێك پێشكه‌ش به حكومه‌ت ده‌كات.
هاوكات پێشتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل زیانێكی گه‌وره به‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران كه‌وتووه.