دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: من نەمهێشت خامنەیی بکوژن

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند ئەو عەلى خامنەیی رێبەرى کۆماری ئیسلامی ئێرانى لە مەرگی مسۆگەر و حەتمی دەربازکردووە، کە ئەو بە مەرگی "ترسناک و پڕلە سوکایەتی" ناوى بردووە، لە هەمان کاتیشدا گوتوییەتى ئەو رێگریی لە ئیسرائیل کردووە هێرشى گەورە بکاتە سەر ئێران.

دۆناڵد ترەمپ لەتۆڕە تایبەتە کۆمەڵایەتییەکەى خۆی "تروث سوشل" رایگەیاندووە ئەو خامنەیی گوتەیەتى پێویستە خامنەییش بە من بڵێت : سوپاست دەکەم سەرۆک ترەمپ.
نوسیویشیەتى ئەوەى کە پێی دەڵێن رێبەرى باڵای ئایەتوڵا خامنەیی لە وڵاتێکدادەژیی کە جەنگ پارچەپارچەى کردووە، بە نەفامیی و گەمژەیی فەرمانڕەواییان دەکات کەچى دەڵێت لە جەنگی ئیسرائیل دا سەرکەوتوو بووە، لەراستیشدا خۆشى دەزانێت کە درۆ دەکات و واش نییە، ئەو پیاوە خۆیە بە باوەڕدارێکى گەورە دەزانێت چۆن دەبێت درۆی واگەورە بکات؟

ترەمپ دەشڵێت لە راستیدا لە بەشى کۆتایی جەنگەکەدا دوامکرد لە ئیسرائیل کە ژمارەیەک فرۆکەى زۆری ناردبووە ئاسمان بۆ ئەوەى هێرش بکەنە سەر ئێران و کۆتایی بەو دەسەڵاتە بهێنن بەڵام من رێگرییم کرد و گوتم کارەساتى گەورە دەنێنەوە و ژمارەیەکی زۆری خەڵک دەکوژرێت و بە قسەیانکردم، گوتیشى گەورەترین و لەڕادەبەدەرترین هێرش دەبوو لەماوەى ئەو جەنگەدا.

لەبارەی سزاکانی سەر ئێرانیش رایگەیاندووە : لە چەند رۆژێکى کەمی رابوردوودا بەچڕیی کارمکردووە لەسەر ئەوە تا کوێ دەتوانین سزاکانی لەسەرلاببەین، لەگەل کۆمەڵێک کاری دیکە، ئەوەش دەبێتە هۆی گەشانەوە و هەستانەوەى ئێران، بەڵام لەبری ئەوەى لێدوانى توند بدەم و خەڵک توڕەبکەم و نیگەرانى و رقوقین بڵاوبکەمەوە، بە هەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکەم سزاکان رابگرم ، پێویستە ئێران بەخێرایی بگەڕێتەوە بۆ نێو کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى ئەگینا دۆخیان زۆر بەرەو خراپتر دەڕوات.

پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبوو کە بەدڵنیاییەوە لە ئێران دەدات و راپۆرتە هەواڵگرییەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە ئێران توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی هەیە و بەرزی کردووەتەوە بۆ ئاستى بەرهەمهێنانى چەکی ئەتۆمیی.

کاتێکیش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لێیان پرسی ئەگەر ئێران لە خواستى بەرهەمهێنانى چەکی ئەتۆم دەست هەڵنەگرێت جارێکى دیکە هێرش دەکاتەوە سەر ئەو وڵاتە وەڵامی دایەوە: بەدڵنیاییەوە.

لەبارەى راگرتنى جەنگەکەوە کە رۆژی چوارشەممە چووە بواری جێبەجێکردنەوە گوتی: کاتێکى گونجاو و لەبار بوو بۆ راگرتنی.

لە لایەکی ترەوە ترەمپ جەختى کردەوە کە تاران حەزی بە چاوپێکەوتنیان هەیە، بەڵام هیچ درێژەیەکى بەم بابەتە نەدا و لە کورتى بڕییەوە.

گوتیشی حەزی لەوەیە و خوازیارە کە ئاژانسی وزەى ئەتۆم یان هەر لایەنێکى دیکەی متمانەپێکراو هەموو مافێکیان هەبێت بۆ پشکینین و دەستپێکردنی پرۆسەى پشکین بەمەبەستى دڵنیابوونەوە لەوە کە چیتر ئێران تواناى بەرهەمهێنانى ئەتۆمی نابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP