دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: دوبارە بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: ئەگەر بێت و ئێران جارێكی دیكە بیر لە پیتاندنی یۆرانیۆم بكاتەوە، منیش بیر لەوە دەكەمەوە دیسان هێرشی بكەینەوە سەر. هاوكات وەكوو ئاماژەیەك بۆ دەرەنجامی هێرشەكانی ئەمریكا گوتی: 30 ساڵە باس لەوە دەكەین دەبێ ئێران وڵاتێكی نائەتۆمی بێ، ئێستا ڕاستییەكە هاتووەتە دی.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر کردەوە کە "نابێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت"، و وتی "من 30 ساڵە ئەمە دووبارە دەکەمەوە، تەنانەت ئەوکاتەشی کە هاووڵاتیەکی ئاسایی بووم، ئێران نابێت ببێت خاوەنی چەکی ئەتۆمی".

هاوکات ترەمپ وتی: "بیر لە بۆردومانکردنی ئێران دەکەمەوە جارێکی دیکە ئەگەر بەرنامە ئەتۆمیەکەیان دەوڵەمەند بکەنەوە".

ترەمپ لە کاتی پرسیاری رۆژنامەنووساندا وتی کە دەیەوێت "دەزگای نێودەوڵەتیی وزەی ناوەکی یان هەر لایەنێکی دیکەی متمانەپێکراو، تەواوی مافەکانی هەبێت و پشکنین بۆ بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بکات".

پێشتر، ترەمپ بەهۆی ئەو هەواڵانەوە کە سی ئێن ئێن و رۆژنامەی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە کاریگەری هێرشەکانی ئەمریکا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران بڵاویان کردبووەوە داوای کردبوو ئەو رۆژنامەنووسانە دەربکرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP