دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

پوتن: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا باشتر دەبن

هەرێم نیوز

سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا و لە دانوستانی داهاتودا تاوتوێی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن دەكەن، سەرباری ئەوەی هەردو وڵات  بە تەواوی دژ بەیەکن، هەروەها "ئامادەیی دەربڕی بۆ ئەوەی سێ هەزار تەرمی دیکەی سەربازەکان ڕادەستی ئۆکرانیا بکات"

ئەمڕۆ هەینی، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مینسک رایگەیەند: کۆبوونەوەی لەگەڵ ترەمپ بە تەواوی ئەگەرێکی کراوەیە و ئاشکرای کرد کە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا: "رووسیا و ئەمریکا ئاسۆی باشیان هەیە بۆ هاوئاهەنگیی ئابووری و کۆمپانیا ئەمریکییەکان خواستی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ بازاڕی رووسیا دەربڕیوە".

پووتین دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە بۆ خولێکی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ کیێڤ، تەنیا رێککەوتن لەسەر شوێن و کات ماوە و جەختی کردەوە کە دانوستاندنکارانی رووسیا و ئۆکراینا لە پەیوەندیی کردەییدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی هەردوو شاندی دانوستاندنکار ئێستا گفتوگۆ لەبارەی دیاریکردنی کاتێک دەکەن بۆ ئەنجامدانی خولێکی نوێی گفتوگۆکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP