دواین هەواڵ

جیهان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

عراقچی بۆ ترەمپ: ئەگەر رێككەوتنت دەوێت، بێڕێزی بەرامبەر خامنەیی مەکە

هەرێم نیوز

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەخوازێت بگەینە رێککەوتن، دەبێت واز لە رەفتاری بێڕێزی و نەشیاوەکانی بەرامبەر عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران بهێنێت.

عراقچی لە پۆستێکدا لە سەكۆی "ئێکس" جەختیکردەوە: گەلی ئێران هەڕەشەو سوکایەتی قبوڵ ناکات، ئێران دوو دڵ نابێت لە ئاشکراکردنی توانا راستەقینەکانی، ئەگەر هەندێک بە پاڵنەرە خەیاڵاوییەكانی هەڵەی گەورە ئەنجام بدات.

وتیشی: نیازپاکی بە نیازپاکی پێشوازی لێدەکرێت، رێزگرتنيش، رێزگرتنی لێ‌ بەرهەم دێت.

ئەو وتانەی عراقچی لە وەڵامی پۆستێکی ترەمپ دادێت، كە لە سەكۆی "تروس سۆشیال" نوسیبوی: بە وردی شوێنی رابەری باڵای ئێرانمان دەزانی، بەڵام رێگەی بە ئیسرائیل و سوپای ئەمریکا نەداوە بیکوژن.ترەمپ ئاماژەی بەوەشكردبوو: تۆم لە مردنێکی ترسناک و زەلیلانە رزگار کرد، دەبوو سوپاست بکردمایە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP